یەکگرتوو: یەکلیستی هێز و لایەنە سیاسییەکان لە بەغدا، کورد بەهێز دەکات
لەبارەی یەکلیستی کورد بۆ بەشداریکردن لە کابینەی نوێی عێراق، سەعید عەلی عەبۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''لایەنە کوردستانییەکان سەرەرای بیری جیاواز و کێشەکانیان، بەڵام بۆ گەڕانەوە بۆ بەغدا دەبێ لەگەڵ یەکتربن، ناکرێت خۆیان لە یەکدی دوور بخەنەوە.
لەبارەی گەڕانەوەی کورد بۆ بەغدا بە چ شێوازێک بی؟ سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بادینان دەڵێ، لە کوردستان کێشەیەک هەیە بۆ نزیکبوونەوەی لایەنەکان، بەڵام دەبێت بە یەکگرتووی بگەڕینەوە بەغدا، چونکە ئەگەر یەکگرتوو نەبن پێگەیان بە لاوازی دیاردەبێ.''
دەشڵێ، نەبوونی یەکلیستی کورد لە بەغدا زیان بە کێشەی کورد لە پرۆسەی سیاسی عیراق دەگەیەنێت و چارەی سیاسی کورد ئەوەیە لایەنەکان خۆیان نزیکی یەکدی بکەن و رێککەون.''
kdp-
