لە ڕووداوێک‌دا شەش کەس بوونه قوربانیی
ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان، بڵاوی كرده‌وه، كه له کاتژمێر 7:40 خوله‌كى ئه‌مشه‌و، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای کەلار- کفری و لە نزیك شاره‌دێی ڕزگارى ڕووداوێكى هاتوچۆ، ڕووی دا.
ڕووداوه‌كه، له جۆرى پێكدادان بووه له لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی توویوتا پیکاب و کیا ساڵۆنى تایبەت، کە بەهۆیەوە شه‌ش کەس بریندار بوون.
وه‌ك له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ى پێدراوه، هه‌ردوو شۆفێره‌كه و سه‌رنشینانى هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه بریندار بوون و ده‌ستبه‌جێ گه‌یندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار.
bas news-
