سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر کرد
دوێنێ شەممە 18ـی 8ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاشد ئەلمەنسوور كونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی نامەیەكی تایبەتی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان جێنشینی ئیماراتی بە سەرۆك بارزانی گەیاند.
لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانیش وێڕای سوپاسگوزاری بۆ جێنشینی ئیمارات و كونسوڵی گشتیی ئیمارات، دەستخۆشی لە كار و چالاكییە خێرخوازییەكانی دەوڵەتی ئیماراتی كرد لە یارمەتیدانی ئاوارە و پەنابەران لە عێراق و كوردستان و هەروەها جەختیشی لە دۆستایەتی و بەردەوامیی پەیوەندی لەنێوان هەردوولا كردەوە.
باسنیوز
