قایمقامیەتی کەلار دوو کافتریای سزا دا

قایمقامیەتی کەلار دوو کافتریای سزا دا


بەڕێوەبەرایەتیی قایمقامییەتی کەلار، لە راگەیاندراوێکدا، سزادانی دوو کافتریای راگەیاند.



ئەمڕۆ شەممە 18\8\2018، قایمقامیەتی کەلار، لە راگەیاندراوێکدا لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كافتریاكانى سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى كه‌لار له‌ هه‌ڵمه‌تێكى گەڕان و پشكنینى پێنج كافتریاى ناو شارى كه‌لار، دوو كافتریا سزادران.



قایمقامیەتی کەلار، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئه‌و دوو كافتریایه‌ مێرمنداڵى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵیان تێدا بووه‌، له‌گه‌ڵ كێشانى نێرگه‌له‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى كافتریاكان كه‌ به‌ پێى ڕێنماییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌.
bas news-
Top