سبەی لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێگای سەرەکی هەولێر- کەرکووک دەکرێتەوە

سبەی لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێگای سەرەکی هەولێر- کەرکووک دەکرێتەوە
پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای دەکات کە سبەی لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێگای سەرەکی هەولێر- کەرکووک دەکرێتەوە.



ئەو ڕاگەیەنراوەی پارێزگای هەولێر لە کاتێکدا کە لە ماوەی ڕابردوودا بەرێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی هەولێر هەڵسا بە نۆژەنکردنەوەی پردی پردێ کە دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی هەولێر - کەرکووک و ئەو دوو شارە بەیەکەوە دەبەسترێتەوە.



لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە وێنەیەکی نێردراوە ئاماژە بە ئەوە دراوە کە سبەی یەکشەممە(١٩-٨-٢٠١٨) کاتژمێر ٨ی بەیانی لە شارۆچکەی پردێ بە فەرمی رێگای نێوان هەولێر- کەرکووک بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەولێر و حکوومەتی عێراق دەکرێتەوە بۆ هەموو جۆرە ئۆتۆمۆبێلێک جگە لە بارهەڵگر کە دوای جەژن بۆ رێگا بەوان دەدرێت.



کردنەوەی ڕێگای سەرەکی هەولێر - بەغدا دوای داخستنی بۆ ماوەی ٣٠٦ ڕۆژ دێ ئەمەش بەهۆی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەمانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو لە نزیک شارەدێی پردێ کە بەوهۆیەوەی پردی پردێ ڕووخا.
bas news-
Top