گه‌نجێكى 17 ساڵ له كه‌ركووك خوشكێكى خۆى كوشت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى به‌رپرس له شارى كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند، گه‌نجێك خوشكه 15 ساڵانه‌كه‌ى خۆى كوشت.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، ڕای گه‌یاند، گه‌نجێك به‌ناوى (ع. ع. س) له‌دایكبووى ساڵى 2001، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه خوشكه 15 ساڵانه‌كه‌ى خۆى كوشت.
كچه‌كه ناوى (س. ع. س)ـه و دانیشتووى گه‌ڕه‌كى دومیزی شارى كه‌ركووكن له نزیك مزگه‌وتى ڕه‌مزى.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، به‌ماڵپه‌رى "شه‌فه‌ق نیوز"ی گوتووه، كه گه‌نجه‌كه به‌هۆكارى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى تاوانه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه و، دواتر خۆى ڕاده‌ستى بنكه‌ى پۆلیسی دومیز كردووه.
bas news-
