منداڵێكی دیکەی ونبووی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌دۆزرێتەوە
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ئاشكرایدەکات کە له وڵاتی ئێران، منداڵێكی دیكه‌ی ونبوونی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه دۆزراوه‌ته‌وه له دوای جه‌ژنی قوربان كار بۆ هێنانه‌ی ده‌کرێت.
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ڕایگه‌یاند: "منداڵێكی دیكه‌ی ونبووی هه‌ڵه‌بجه له وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران دۆزراوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له دوای جه‌ژنی قوربان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه و دادگای هه‌ڵه‌بجه ڕێکبکەوین، كه ئه‌و كه‌سه‌ی، كه منداڵه‌كه‌ی لایه بیهێنینه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه".
گوتیشی:"ئه‌و كه‌سه‌ی كه منداڵه‌كه‌ی لایه ، كه‌سێكی سه‌ربازی ئیرانی بووه و له كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به باوه‌شی خۆی ئه‌و منداڵه‌ی بردووه و ئیستا له‌لایی خۆیه‌تی و پیی ڕاگه‌یاندووین، كه ئاماده‌یه بگه‌رێته‌وه هه‌ڵه‌بجه و چیرۆكی بردنه‌كه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك باس بكات".
ڕۆژی (16/3/1988) ، له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕژێمی به‌عسه‌وه ، شاری هه‌ڵه‌بجه كیمیابارانكرا و به‌و هۆیه‌یشه‌وه 5 هه‌زار هاوڵاتی هه‌ڵه‌بجه شه‌هیدبوون و به هه‌زارانی دیكه‌ش برینداربوون. جگه له‌وه ئه‌و كاره‌ساته بووه بوه هۆی ونبوونی چه‌ندین منداڵی هه‌ڵه‌بجه. له‌وكاتیشه‌وه هه‌تا ئێستا (9) منداڵی هه‌ڵه‌بجه دۆزراونه‌ته‌وه ،هاوكات 76 خێزانی هه‌ڵه‌بجه‌ش داوای 82 منداڵ ده‌كه‌ن ، كه به‌هۆی كیمیابارانهكهوه لیان ونبوون.
bas news-
