پردەكەی پردێ چاككرایەوە و ھاتووچۆ دەست پێدەكاتەوە
لەسەر پردی ناحییەی پردێ : "كاركردن لە پردەكە تەواو بووە و ھەردوو لای چوونی ھاتنی ئامادەییە بۆ ھاتووچۆی نێوان ھەولێر و كەركووك".
گوتیشی: "ئەمڕۆ شاندێكی وەزارەتی ناوخۆیی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر و شاندێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، لەگەڵ شاندی وەزارەتی ناوخۆ و ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە پردێ كۆبوونەوە، بۆ ئەوەی تاوتوێی چۆنیەتی كردنەوەی پردەكە بكەن".
عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر راگەیاند: "سبەی رێگەی ھەولێر- كەركووك بە رووی ھاووڵاتیان دا دەكرێتەوە و شوفێر و ھاووڵاتییان دەتوانن ھاتووچۆ بەسەر پردەكەدا بكەن".
روونیكردەوە: "ھاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر بەسەر پردەكە دواخرا بۆ چەند رۆژێكی دیكە، چونكە ھەندێك كار ماوە لە چەند رۆژی داھاتوودا تەواو دەكرێت".
ئەوەشی خستەڕوو: "ئەوەی لە ھەندێك میدیا دەگوترێت كە بازگەی گومرگی ھاوبەش لە پردێ دادەنرێت دوورە لە راستی، ئەگەر حكوومەتی عێراقیش دایبنێ ئەوە پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە".
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشدا: "ئێستا ئۆتۆمبێل ھاتووچۆ بەسەر پردەكەدا دەكەن، بەڵام ھێشتا بە فەرمی نەكراوەتەوە و بڕیاری سبەی بە فەرمی بكرێتەوە و ھاتووچۆ بەو رێگایەدا ئاسایی ببێتەوە".
k24-
