نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی توركیا ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی توركیا ده‌كات


سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی توركیا ده‌كات.

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی و سەرۆكی شاندی پارتی بۆ كۆنگرەی ئاكپارتی، كه‌ ئێستا له‌ توركیایه‌، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی ئاشكرای كرد، دوای كۆنگرەی ئاكپاتی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان سەردانی توركیا دەكات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كۆدەبێتەوە.

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌ سه‌ردانه‌كه‌ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان تاووتوێ دەكرێن و چارەسەركردنی ئەو كێشانەش باسیان لێوە دەكرێت كە لەنێوان ھەولێر و ئەنقەرە بە ھەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.
k24-
Top