بەغدا تەنها بەشی پێنج مانگ گەنمی له جوتیارانى كوردستان وەرگرتووە
په‌رله‌مانتارێكى كوردستان ئاشكراى كرد ئه‌و گه‌نمه‌ى ئه‌مساڵ حكوومه‌تى عێراق له جوتیارانى هەرێمی كوردستانى وه‌رگرتووه ته‌نها به‌شى پێنج مانگى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، له كاتێكدا به‌رهه‌مى جوتیاران له پێویستى ناوخۆ زیاتره.
عه‌بدوره‌حمان عه‌لى ئه‌ندامى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگه‌یاند بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ى هی ماوه‌ى سێ ساڵى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستانه و به‌غدا نه‌یداوه نزیكه‌ی 600 ملیار دیناره، له كاتێكدا بڕیار بوو به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م له دوای وه‌رگرتنی گه‌نمی 2018دا، ئه‌و پاره‌یه خه‌رج كرابایه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و گرفته چووه‌ته دادگاى عێراقەوە و بڕیاره دواى جه‌ژن دادوه‌ر بڕیار له‌سه‌ر سكاڵای جوتیارانی هه‌رێم بدات و یه‌كلایی بكاته‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كە نه‌دانى پاره‌ى 3 ساڵى گه‌نمى جوتیاران و بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى وه‌رگرتنى ڕێژه‌ى گه‌نمى جوتیاران واى كردووه كه ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ى له بنكه و سایلۆكانى گه‌نم وه‌رگیراوه ته‌نها به‌شى پێنج مانگى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بكات، له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى گه‌نمى دوو هێنده‌ى پێداویستیه‌كانى خۆیه‌تى.
bas news-
