به‌به‌ڵگه.. به‌غدا وه‌ك چواره‌م پارێزگای هه‌رێمی كوردستان دانی به هه‌ڵبجه‌دا نا
حكوومه‌تی عێراق رازی بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی سه‌ربه‌خۆی عێراق و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌فه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبجه‌دا بكات.
له‌مباره‌یه‌وه ئامانج ره‌حیم زه‌نگه‌نه، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دووپاتیكرده‌وه، هه‌ڵه‌بجه وه‌ك 19ـه‌مین پارێزگای عێراق و 4ـه‌م پارێزگای هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه و مۆڵه‌تی فه‌رمی پێدرا و نووسیویه‌تی، "له رۆژی ٩ی ئابی ٢٠١٨ ەوە خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بە فەرمی (کارتی نیشتیمانی و ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان) دەکرێت بە ناوی (پارێزگای ھەڵەبجە)ی وەک پارێزگای ژمارە ١٩ ی عێراق و چوارەمین پارێزگای ھەرێم".
هاوكات له‌گه‌ڵ پۆسته‌كه‌ی له فه‌یسبووك، ئامانج ره‌حیم ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی بڵاوكردۆته‌وه، كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، عێراق وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شاری هه‌ڵبجه ده‌كات و بۆ له‌مه‌ودوا ته‌واوی رێككاره ئیدارییه‌كانی ئه‌و شاره ره‌وایه‌تی پارێزگابوون وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، له رۆژی 9ی ئه‌م مانگه‌وه حكوومه‌تی فیدراڵ هه‌ڵه‌بجه‌ی به 19ـه‌مین پارێزگای عێراق و 4ـه‌م پارێزگای هه‌رێمی كوردستانی ناساندووه.
k24-
