شۆڕشی كورد لێره‌وه ده‌ستیپێكرد
ئه‌و له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یاده‌وه‌ريیه‌كانی باسی گرنگی پێگه‌ی گه‌ڵاڵه و باڵه‌كایه‌تی ده‌كات بۆ ئه‌وسای پارتی.
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای باڵه‌كایه‌تی ناوچه‌یه‌كی شاخاوی و شوێنێكی سه‌ختی سنووری نێوان باشوور، ڕۆژهه‌ڵات و باكووری كوردستانه، له‌گه‌ڵ شۆڕشگێری خه‌ڵكی سنووره‌كه‌ش دوای به‌كۆتاهاتنی كۆماری كوردستان له مهاباد، وایكرد پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕابه‌رایه‌تی مسته‌فا بارزانی پازده‌ساڵ دوای دامه‌زراندنی پارته‌كه، جاڕی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول بدات و ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تیشی به پایته‌ختی شۆڕش هه‌ڵبژارد.
پارتی دیموكراتی كوردستان له 16ی ئابی ساڵی 1946 به رابه‌رایه‌تی مسته‌فا بارزانی دامه‌زراوه، تا ئێستاش سێزده كۆنگره‌ی به‌ستووه و كۆنگره‌ی حه‌وته‌می خۆی له گەڵاڵه‌ی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی به‌ست، له‌ماوه‌ی 15 ساڵی ته‌مه‌نی شۆڕشی ئه‌یلوول، ئه‌و ده‌ڤه‌ره بۆته پایته‌ختی شۆڕش و تائێستاش چه‌ندین شوێنه‌واری باره‌گای رابه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌سكه‌ری و ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پارته، به پارێزراوی ماونه‌ته‌وه و بوونه‌ته به‌شێك له سه‌روه‌تی نیشتیمانی.
k24-
