"نهێنیی مانه‌وه‌ی پارتی به به‌هێزی له ڕاستگۆییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه"
حەفتاودوو ساڵ لەمەوبەر، كاتێك نائومێدی باڵی ڕەشی بەسەر نەتەوەی كورردا كێشابوو، پارتی دیموكراتی كوردستان وەك چرایەك داگیرسا تا دڕ بە تاریكی و بێهیوایی بدات و دووبارە ورە و بڕوا لە ناخی مرۆڤی كورددا بژێنێتەوە. پارتی وەك وەڵامدەرەوەی غەدری مێژووییی بێبەشكردنی كورد لە مافی چارەنووس بۆ كۆتاییهێنان بە بندەستی، بۆ ئەوەی نەتەوەی كورد وەك چوارەم گەورەنەتەوەی ناوچەكە، پێگەی شایستەی خۆی بە دەست بێنێتەوە، وەك زەروورەتێكی مێژوویی و گوزارشت لە ئیرادەی میللەتێك هاتە مەیدان كە ئامادە نەبوو بندەستی و پاشكۆیەتی وەك قەدەر و چارەنووسێكی نەگۆڕ قبووڵ بكات.
له قۆناغه‌كانی دوای شۆرشیشدا پارتی دیموكراتی كوردستان پێشه‌نگی پێكهێنانه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی و پێكهێنانی په‌رله‌مان و كابینه‌ی حكوومه‌ت بووه, پارێزه‌ر به‌ختیار حه‌یده‌ر، نه‌قیبی سه‌ندیكای پارێزه‌ران و یاساناس بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له یادی 16ی ئاب، یادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕۆژی له‌دایكبوونی سه‌رۆك بارزانی گوتی: "16ی ئاب ڕۆژێكی مێژووییه كه گه‌لی كوردستان ژێرده‌ستی ڕه‌ت كرده‌وه و ئامانجی به‌رخودان و سه‌ركه‌وتن و سه‌روه‌ریی هه‌ڵبژارد به ڕابه‌رایه‌تیی بارزانی باوك, من شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م ئه‌ندامی پارتێكم كه 72 ساڵه خه‌باتی بۆ ڕزگاریی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان كردووه, له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه هه‌زاران و سه‌دان هه‌زار شه‌هیدمان داوه, ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌ی ئێستا به‌ده‌ست هاتوون ده‌ره‌نجامی ئه‌و خه‌بات و قوربانیدانه‌یه, جیاواز له هه‌موو ئه‌و مۆدیله حزبایهتییهی ئێستا هه‌یه، پارتی دیموكراتی كوردستان له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه بكات كه‌چی له ئاستی جه‌ماوه‌ری و پێگه‌ی خۆی به‌ره‌و هه‌ڵكشان چووه, ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی ئه‌و ڕاستگۆیی و متمانه‌یه کە به ده‌نگده‌ر و كادیری خۆی هه‌یه‌تی".
پارێزه‌ر به‌ختیار حه‌یده‌ر گوتیشی: "پارتی له داهاتووشدا به به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه, چونكه دروشم و كرداری پێچه‌وانه نین, به یه‌كه‌وه كاری كردووه بۆ سه‌رخستنی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان, له سه‌رده‌می پارتی خزمه‌تگوزاری و ئه‌دای كاری حكوومه‌ت له خزمه‌تی خه‌ڵكدا بووه, له هه‌مووشیان گرنگتر ڕای نه‌كردووه له واقعی كوردستان, به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵگرتووه, خۆی تووشی ڕه‌خنه كردووه, چونكه خۆی له به‌رپرسیاریه‌تی نه‌دزیوه‌ته‌وه, بۆیه ده‌بێ ئه‌م ساڵ له یادی دامه‌زراندنی پارتیدا كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ڕێگای به‌هێزبوونی پێگه‌ی كوردستان له ناوچه‌كەدا بكرێته ئامانج، وه‌ك چۆن سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆم كرایه ئامانج و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان متمانه‌یان پێ دا".
به‌ختیار حه‌یده‌ر ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "پارتی به‌رگری له خه‌ڵك ده‌كات بۆیه هه‌میشه پشتئه‌ستووره به بڕیاره‌كانی و له هیچ بڕیارێكی په‌شیمان نابێته‌وه، چونكه دواجار له ناو ویستی خه‌ڵكدا بڕیار ده‌دات, بۆ داهاتووش پرۆژه‌ی پارتی ده‌بێ له‌سه‌ر هه‌مان ڕه‌وت بێت, ئه‌وه‌تا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان چونكه پارتی متمانه‌ی به ده‌نگده‌ر و جه‌ماوه‌ری خۆیه‌تی، به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێت: ده‌بێ هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت. هیچ موزایه‌ده‌یه‌ك له‌سه‌ر پارتی ناكرێت، چونكه به‌كردار سه‌لماندویه‌تی خزمه‌تكردن چۆنە, له كاتێكدا پارتی قوربانی به كادیر و ئه‌ندامانی خۆی داوه له پێناوی پرۆژه‌ی نیشتمانیدا, ژیانی كادیری پارتی له خوار ژیانی خه‌ڵكی ئاسایشه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری قوربانیی پارتییه به پرۆژه حزبییه‌كانی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان."
kdp-
