وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى به نێچیرڤان بارزانییه‌وه ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له مایكل پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت.
سايتى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاويكردووه‌ته‌وه، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا دوا پێشهات و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌یان له دژی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقیان تاوتوێ كرد.
هه‌روه‌ها هاتووه: له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، باسیان له داواكارییه‌كانی هاووڵاتیانی عێراق كرد كه له خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م دواییه‌دا خرانه ڕوو. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی باشتر بۆ هاووڵاتیانی عێراق، كرده‌وه.
سايتى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، پاراستنی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر و ئه‌وانه‌ی له ده‌ستی داعش رزگاركراون، به‌تایبه‌تی ئێزدی و كرستیانه‌كان، لایه‌نێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو.
k24-
