دارا دزەیی: بەغدا مامەڵەی فۆڕمی خۆراک دەکاتە پارە

دارا دزەیی: بەغدا مامەڵەی فۆڕمی خۆراک دەکاتە پارە
بەڕێوەبەری فۆڕمی خۆراكی ھەولێر گوتی: "پێشتر تەنیا ھەزار دینار بۆ دەركردنی فۆڕمی خۆراك وەردەگیرا، بەڵام بە پێی ڕێنماییی نوێ، بۆ ھەر مامەڵەیەكی فۆڕمی خۆراك پارە وەردەگیرێت، بەڵام تا ئێستا ئێمە جێبەجێمان نەكردووە".



بەغدا لە پێدانی خۆراكی مانگانەدا، ھەر جارە و بیانوویەك دەدۆزێتەوە و پێشتر نووسینی كوردیی لەسەر فۆڕمی خۆراك قەدەغە كردبوو، ئێستایش بڕیاری داوە لە كاتی دەركردنی فۆڕمی نوێی خۆراك و بۆ ھەر جۆرە مامەڵەیەكیش پێویستە ھاووڵاتییان پارە بدەن. جگە لەوەش، تاوەكو ئێستا خۆراكی پێنج مانگ نەدراوە و ھاووڵاتییانیش قەرەبوو نەكراونەتەوە.



پەیوەست بەم پرسە، بەڕێوەبەری فۆڕمی خۆراكی ھەولێر، دارا دزەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پێشتر كە فۆڕمی خۆراكی نوێ بۆ ھاووڵاتییان دەردەھێندرا، تەنیا ھەزار دینار وەردەگیرا و ئێستاش ئێمە ھەر بەو شێوەیە كار دەكەین، بەڵام حكوومەتی عێراق ڕێنماییی نوێی دەركردووە و بە پێی ڕێنماییەكان ھەر فۆڕمێكی نوێی خۆراك دەربھێندرێت، یان نوێ بكرێتەوە، یانیش كەسێكی بۆ زیاد بكرێت، پێویستە بۆ ھەر مامەڵەیەك پارە بدات".



دزەیی گوتیشی: "رێنمایییەكان لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە دەركراون و لەوێ كاریان پێ دەكرێت، بەڵام ئێمە وەكو ھەرێمی كوردستان تا ئێستاش ھەر كار بە ڕێنمایییە كۆنەكان دەكەین".

kdp-
Top