كه‌ركووكی: ١٢ هەزار خێزانی عەرەب لە کەرکووک نیشتەجێ کراون
له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌رەوە تا ئێستا پرۆسه‌ی ته‌عریب له شاری كه‌ركووك ده‌ستی پێ كردووه و به‌رده‌وام خێزانی عه‌ره‌ب له خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقەوە هاورده‌ی ئه‌و شاره ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی نفووزی كورد كه‌م بێت و عه‌ره‌ب زیاتر بێت."
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كه‌ركووك_ گه‌رمیان، د. كه‌مال كه‌ركووكی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "ئێمه به‌و ئومێده هاتووین بۆ ئێره كار بكه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی كه‌ركووك و گه‌رمیان بۆ ئه‌وه‌ی پارتی به‌هێز بێت، چونكه له‌هه‌ر شوێنێك پارتی به‌هێز بێت كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ركه‌وتن ده‌ڕوات و ئه‌و هه‌موو تۆمه‌ته‌ی بۆ پارتی دروست كرا، ده‌ركه‌وت به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه و ته‌نیا پارتییه بۆ ڕزگاری گه‌لی كوردستان به پاكی كار ده‌كات، هه‌ربۆیه ئێمه پشتمان به خه‌ڵكی كه‌ركووك و گه‌رمیان و گشتی كوردستان قایمه و كاك سه‌ڵاح ده‌لۆ به‌رپرسی پێشوو كاری باشی كردووه و ئێمه‌ش كاره باشه‌كان به‌رەو پێشەوە ده‌به‌ین."
له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ڕێگای كه‌ركووك و هه‌ولێر، د. كه‌مال كه‌ركووكی گوتی: "ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه و سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و پارتی زۆر هه‌وڵیان داوه بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ خۆشگوزه‌رانیی خه‌ڵكین، نه‌ك كێشه بۆ خەڵک دروست بكرێت وئه‌و شەڕە‌ی له پردێش كرا واجب بوو بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان له‌مه‌ترسیدا بوو و ئێمه نه‌چووینه سه‌ر ئه‌وان، ئه‌وان هێرشیان كرد، بۆیه ڕێككه‌وتنه‌كه كراوه و ئێستا پردی ئاسنی دانراوه و پێش جه‌ژن هاتوچۆ ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كرێت، ئه‌گه‌رنا ئێمه ئاماده‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه."
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك، كه‌ركوكی ئاشكرای كرد: "كه‌ركووك داگیر كراوه و كۆده‌تای به‌سه‌ردا كراوه كه به‌داخه‌وه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر گرووپێكی خیانه‌تكار هاوكاریی ئه‌ولایه‌نانه‌یان كرد كه ده‌یانویست ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان تێك بده‌ن و بۆ به‌رژوه‌ندیی شه‌خسیی خۆیان، كه‌ركووكیان ڕاده‌ستی داگیركه‌ران كرد و شه‌ڕی پردێ و سحێلا كوردستانیان پاراست و پارتی كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك به‌كه‌رامه‌ت و سه‌ربه‌رزی نه‌ك به ژێرده‌ستی و ئه‌وانه‌ی خوێنی خیانه‌یتان له‌ده‌ستدا بێت، باڵاده‌ست بن."
کەرکووکی گوتیشی: "چه‌ندین گرووپی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵی و دژه‌تیرۆر و میلیشیای جیاجیا له نێو كه‌ركووكدا هه‌ن و له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌رەوە تا ئێستا 12 هه‌زار خێزان له خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقەوە هاورده‌ی كه‌ركووك كراون و خه‌ریكن زه‌ویی كشتوكاڵی بدەنه‌وه عه‌ره‌ب كه له شوێنی دیكه هێندراون بۆ ته‌عریب، بۆیه پێویسته ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكرێت و شه‌و و ڕۆژ كار بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه."
kdp-
