كۆیه.. ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانى سوتێنه‌رى ده‌رمان و كه‌لوپه‌لى ته‌ندروستى ده‌درێت
ماوه‌یه‌كه جۆره دوكه‌ڵێك به‌سه‌ر ئاسمانى به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى كۆیه ده‌بیندرێت و گوته‌بێژى ته‌ندروستى كۆیه‌ش، ده‌ڵێت ”ئه‌و دوكه‌ڵه هى سووتانى ده‌رمان و كه‌لوپه‌لى ته‌ندروستییه‌و كاریگه‌رى نه‌رێنى به‌سه‌ر ته‌ندروستى هاووڵاتییانه‌وه نابێت“.
هاوكار عه‌لى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ته‌ندروستیى كۆیه، ڕاگه‌یاند: ”ئه‌و دوكه‌ڵه‌ى كه ماوه‌یه‌ك به به‌شێك له ئاسمانى چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى ناو شارى كۆیه بڵاو بووه‌ته‌وه، هى سوتێنه‌ره‌كانی پاشماوه پزیشكییه‌كان و كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتووی نه‌شته‌رگه‌ری و ده‌رزی و جل و به‌رگه به‌كارهاتووه‌كانی نه‌خۆش و ده‌رمانه به‌سه‌ر چووهكانه“.
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ته‌ندروستیى كۆیه، ئەوەشی خستە روو، کە ئه‌و سوتێنه‌ره به‌شێوه‌یه‌ك دروست كراوه كه ئه‌و مادانه‌ى ده‌خرێنه ناوى، به‌ته‌واوه‌تى ده‌یانسووتێنێت و ته‌نها دوكه‌ڵێكى بێ كاریگه‌ر ده‌مێنێته‌وه .
جەختیشی لەوە کردەوە، کە هاووڵاتییانى سنووره‌كه‌ى دڵنیا دەکەنەوە، كه دوكه‌ڵه‌كه هیچ زیانى له‌سه‌ر ته‌ندروستییان نابێت. چونكه پێشووتر ئه‌و بابه‌ته لێیكۆڵدراوهتهوه ئه‌وجا بڕیارى له‌سه‌ر دراوه.
bas news-
