مەسعود حەیدەر: هەرێمی کوردستان بەناردنی گازی سروشتی پێگەی بە سیاسی بەهێز دەبێت
ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەدات، کە ئەگەر هەرێمی کوردستان بتوانێت یەکێک بێت لەو وڵاتانەی کە ببێتە سەرچاوەیەکی بنەڕەتی غازی سروشتی بۆ وڵاتانی ئەورووپا، ئەوا پێگەی سیاسی بەهێز دەبێت.
مەسعود حەیدەر، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: ”گازی سروشتی وەک نەوت سەرچاوەیەکی سروشتی گرنگە، ئەگەر هەرێمی کوردستان بتوانێت وەک سەرچاوەیەکی داهات سوودی لێ ببینێت، ئەوا ئەمە کارێکی هەم زۆر باشە و هەم بۆ پێگەی سیاسیی هەرێمی کوردستان باشە، چونکە دەزانین هەم تورکیا و هەم وڵاتانی ئەورووپاش پێویستییەکی زۆریان بە غاز هەیە“.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوەشی خستە روو، کە ئەگەر هەرێمی کوردستان بتوانیت یەکێک بێت لەو وڵاتانەی ببێتە سەرچاوەی بنەڕەتی گازی سروشتی بۆ وڵاتانی ئەورووپا، ئەوا ئەمە پێگەی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە ناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەهێزتر دەبێت، جگە لەوەی دەبێتە مایەی زیادبوونی داهاتەکان.
bas news-
