زانیارى له‌باره‌ى كارى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له ته‌قینه‌وه‌ى كۆگاكان
شیلان جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگه‌یاند: "له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى ڕابردوودا نزیكه‌ى پێنج كۆگاى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له‌ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان ته‌قینه‌وه، بۆیه بۆ زانینى هۆكاره‌كان، لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه پێكهێندرا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكراشى كرد، كه تائێستا ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا نه‌كراون، بۆیه به‌نیازن سه‌ردانی لیژنه‌كه بكه‌ن و دوا زانیاریی له‌وباره‌یه‌وه وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "كۆگاكانى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌شێوه‌ى زانستى دروست كراون و مه‌ترسى ته‌قینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نیی، به‌ڵام ئه‌و كۆگایانه‌ى ته‌قیونه‌ته‌وه سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نین و كۆگاى یه‌كه‌كانن، كه زیاتر ئه‌و چه‌كانه‌یان تێدا هه‌ڵگیراوه، له شه‌ڕى داعش گیراون و به‌شێوه‌ى نازانستى هه‌ڵگیراون".
bas news-
