"كورد به یەک پاکێجەوە بچێته به‌غدا سه‌نگی زیاتر ده‌بێت"
پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه داوای كردووه هه‌موو لایه‌نه كورده‌كان به یه‌ك پڕۆژه بچنه به‌غدا، به‌ڵام لایه‌نه‌كان جگه له یه‌كێتی سه‌ره‌تا باسیان له‌وه ده‌كرد به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی ناكه‌ن و ئێستاش باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌جیا ده‌چنه به‌غدا .
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی پارتی بۆ چوونی كورد بۆ به‌غدا، د. ئاراس حسۆ میرخان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه باسمان له‌وه كردووه، باشتره كورد به یه‌ك پڕۆژه‌ی كوردستانی بچێته به‌غدا و تا دوێنێ لایه‌نه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد ئێمه به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی ناكه‌ین و ئێستا ڕای خۆیان گۆڕیوه و باس له‌وه ده‌كه‌ن دانوستان له‌گه‌ڵ كورد ناكه‌ن و له‌گه‌ڵ لایه‌نەکانی عێراق ده‌یكه‌ن، له كاتێكدا پارتی و یه‌كێتی 80%ی كورسییه‌كانی هه‌رێمیان به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده نه‌بن پارتی و یه‌كێتی پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ به‌غدا ئاماده ده‌كه‌ن."
له‌باره‌ی ئەوەی کە چوونی كورد به پڕۆژه‌یه‌كەوە چ كاریگه‌رییەکی ده‌بێت، د. ئاراس حسۆ میرخان گوتی: "باشتر وایه كه كورد به یه‌ك پاکێج بچێته به‌غدا، چونكه سه‌نگی كورد به‌هێز ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شدار نه‌بن، ئه‌وكات كاریگه‌ریی زۆریشی نابێت، چونكه پارتی و یه‌كێتی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانیان به‌ده‌ست هێناوە."
میرخان باسی له‌وه‌ش كرد: "بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی جیددی چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كرێت دادگای فیدراڵی ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند بكات كه ڕه‌نگه هه‌فته‌یه‌كی دیكه بخایه‌نێت و دواتر گه‌وره‌ترین كوتله دروست ده‌بێت و گفتوگۆی جیددی ده‌ست پێ ده‌كات."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "ئه‌م جاره پارتی و یه‌كێتی به شاندێكی هاوبه‌ش ده‌چنه به‌غدا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت."
محه‌مه‌د وه‌تمان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "زۆر گرنگه كورد له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا یه‌كده‌نگ و یه‌كگرتوو بێت به‌رامبه‌ر به عێراق و وڵاتانیش، به‌ڵام به‌داخه‌وه كورد یه‌كگرتوو نییه، كه ئه‌مه‌ش له به‌رژوه‌ندیی كورددا نییه."
محه‌مه‌د وه‌تمان زیاتر گوتی: "ئه‌گه‌ر كورد به یه‌ك پڕۆژه‌ی كوردستانی بچێته به‌غدا سه‌نگی زیاتر ده‌بێت و حیسابی زیاتریشی بۆ ده‌كرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر له نێو خۆشمان‌دا كورد یه‌كده‌نگ نه‌بێت، پێویسته له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كڕیزیی خۆمان بپارێزین و یه‌كده‌نگ بین، ئه‌مه‌ش له پێناو خزمه‌تكردن به خه‌ڵكی كوردستان و له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی كورد."
محه‌مه‌د وه‌تمان دەشڵێت: "نه‌بوونی یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌كان خزمه‌ت به گه‌لی كوردستان ناكات، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزیی كورد بپارێزن."
kdp-
