لە کەرکووک كوشتن و دزی و ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستیی زیادیان كردووه
عه‌دنان كه‌ركووكی، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی پارتی له كه‌ركووك-گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/8/2018، ڕاى گه‌یاند: "تادێت بارودۆخى ئه‌منى كه‌ركووك به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات، ته‌قینه‌وه، كوشتن، دزی و هه‌ڵكوتانه سه‌رماڵان بوونه‌ته دیارده و زیادیان كردووه، هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق ناتوانن دۆخى ئه‌منى كه‌ركووك كۆنتڕۆڵ بكه‌ن".
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی پارتی له كه‌ركووك-گه‌رمیان، ئەوەشی خستە روو، کە هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان ته‌نیا مه‌گه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كان ببینرێن، ئیتر له هیچ شوێنێكی تری وەک له گوند، ده‌شت و دۆڵه‌كان بوونیان نییه، بۆیه تیرۆریستانیش به ئاره‌زووى خۆیان جموجۆڵ ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه حه‌شدى شه‌عبیش لێره‌و له‌وێ دەستدرێژی دەکەنە سەر خەڵک".
له 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی، به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكى خیانه‌تكار، كه‌ركووكیان داگیر كرد و له‌و كاته‌وه دۆخى ئه‌منیى پارێزگاكه تێك چووه.
باس‌نیوز
