تەندروستی هەڵەبجە ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، لە بارەی بەشی نەخۆشیە درێژخایەنەکان ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 30/7/2018، تەندروستی هەڵەبجە ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین، کە بەشی نەخۆشیە درێژخایەنەکان گوازراوەتەوە بۆ ناو مەڵبەندی تەندروستی شەهید فاتیح لە گەڕەکی فەرمانبەران".
لە ئاگادارییەکەی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەش خراوەتە ڕوو، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە دەوام ناکرێت بەهۆی گواستنەوەی کەلوپەل و پێداویستییەکانی ناو بەشەکەیان.
ڕوونیش کراوەتەوە، کە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 5/8/2018، دەست دەکەن بە دەوامی ئاسایی و لەخزمەت هاووڵاتییانی خۆشەویستدا دەبن.
bas news-
