پارتی ١٠٠ کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش دەکات
خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی ڕایگەیاند: ”ئێمە ١٠٠ کاندیدمان بۆ پەرلەمانی کوردستان ھەیە، کە ٣٠ کەسیان ئافرەتن و ٧٠ی دیکەیان پیاون“.
بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی کاتی پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدەکانی ئاشکرا کرد و گوتی: ”ئەمڕۆ ئەگەر دوانەخرێت، ئەوا لیستەکە ڕادەستی کۆمیسیۆن دەکەین، بەڵام ئەگەر دوا بخرێت، ئەوا سبەی لیستەکەیان پێشکەش دەکەن“.
لە لایەکی دیکەدا لە پرێس کۆنفرانسێکدا، خەسرەو گۆران، ئاشکرای کرد کە هێمن هەورامی وەک سەرۆکی لیستی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشدار دەبێت.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تەمووزی ٢٠١٨، لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، تیروپشکی بۆ ڕیزبەندیی کاندیدەکانی خۆی ئەنجام دا.
باسنیوز
