حاجى ئۆمه‌ران.. ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له دوو تەن كیلۆگرام ده‌رمانى قاچاخدا گیرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆمه‌ڵگەى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى حاجى ئۆمه‌ران، ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى زیاتر له دوو تەن كیلۆ ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى قاچاخى له‌نێو ئۆتۆمبێلێكدا ڕاگه‌یاند، كه له‌ژێر په‌ڕه‌ى A4 دا شاردرابوونه‌وه و ویستراوه به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایی بهێنرێته هه‌رێمى كوردستانه‌وه.
بهڕێوهبهرایهیتى كۆمه‌ڵگەى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى حاجى ئۆمه‌ران، ئه‌مڕۆ 21/7/2018 له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست كه‌وتووه، تێدا ڕای گه‌یاندووه "ڕۆژى پێنج شه‌ممه 19/7/2018 كارمه‌ندانى به‌شی پشكنینى گومركى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گومركى حاجى ئۆمه‌ران، له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانیان و له‌كاتى پشكنینى بارهه‌ڵگره‌كاندا، توانیویانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر 2 تەن و 234 كیلۆگرام كارتۆن ده‌رمان و پێداویستى پزیشكیدا".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ده‌رمان و پێداویستییه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان له‌ناو بارهه‌ڵگرێكى عێراقیدا و له‌ژێر بارى په‌ڕه‌ى A4 دا حه‌شاردراوه و ویستراوه به‌شێوه‌ى قاچاخ و نایاسایی هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، کە پاش ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ڕه‌وانه‌ى به‌شی یاسایی گومركى حاجى ئۆمه‌ران كراوه و په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ كراوه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنى ئیجرائاتى یاسایی.
bas news-
