سووریا پێگەکانی سوپای تورکیای لە حەلەب بۆردومان کرد
ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لەزاری ئەو فەرماندەیەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/3/14 لەلایەن تۆپخانەکانی میلیشیاکانی سەر بە سوپای سووریاوە، پێگەکانی سوپای تورکیا لە شاری مارع لە نزیک حەلەب بۆردومان کراون.
بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو بۆردومانە لە وەڵامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی میلیشیاکان بووە کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی پێنج چەکداری سووریا.
سوپای تورکیا نزیکەی دوو مانگە هێرشی بۆ سەر شاری عەفرین دەست پێکردووە و بەسەدان هاووڵاتیی سڤیل و شەڕڤانی یەپەگە شەهید بوون و ناوچەیەکی زۆریشی داگیر کردووە و لە بێدەنگیی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتیدا ئێستا لە دەروازەی عەفرینە.
باسنيوز
