ئه‌و ئافره‌ته‌ى ژههرخواردى دوو منداڵی دووانه‌ى كرد له‌سێداره ده‌درێت
دادگاى تاوانه‌كانى به‌سڕه، ئه‌مڕۆ دوو حوكمى بۆ ژنه تاوانبارێك ده‌ركرد، كه وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك له باوكیان، ژه‌هری كردبووه ناو خواردنى دوو منداڵى دووانه‌ى خزمى خۆیه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى فیدڕاڵى به‌سڕه، ڕای گه‌یاند: "تاوانباره‌كه له 15/ 8/ 2017 ژه‌هرى كردبووه نێو په‌رداخێك ئاوه‌وه و ده‌رخواردى دوو منداڵى دووانه‌ى به‌ناوه‌كانى (ئـ ق م) و (ر ق م) كه هه‌ردووكیان كچ بوون و ته‌مه‌نیان دوو ساڵ بوو، دا".
سه‌رچاوه‌كه‌ى دادگاى به‌سڕه، گوتیشی: "هه‌ردوو خوشكه دووانه‌كه به‌هۆى ژه‌هره‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دا، بۆیه دادگا به‌پشتبه‌ستن به ماده‌ى 406 /1 / أ/ ب، سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ تاوانبار (ر خ ح) ده‌ركرد".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكرد، كه تاوانه‌كه له شاره‌دێی هویر له شارۆچكه‌ى مه‌دینه له باكوورى به‌سڕه ئه‌نجامدراوه، كه ئافره‌ته تاوانباره‌كه ویستوویه‌تی به‌و شێوه‌یه تۆڵه له باوكى دوو منداڵه‌كه بكاته، كه ده‌كاته براى هاوسه‌رى تاوانباره‌كه و هۆكاره‌كه‌ش كێشه‌ى خێزانیی بووه.
bas news-
