هەرێمی كوردستان سەدان چەكداری داعش رادەستی بەغدا دەكاتەوە
دیندار زێباری هه‌ماهه‌نگكاری راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند به‌گوێره‌ی پلانێكی هاوبه‌ش، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به رادهستكردنەوەی سه‌دان چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش به حكوومه‌تی به‌غدا كردووە.
پێشتر به‌رپرسانی عێراق حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان به‌وه تۆمه‌تبار دەكرد، كە گوایە چه‌كداره زیندانیكراوه‌كانی داعش له زیندانه‌كانی هه‌رێم ئازاد كراون، بۆیە حكوومەتی هه‌رێم راده‌ستی به‌غدایان ناكاته‌وه.
له به‌یاننامه‌كەدا وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه دراوەتەوە و تیایدا هاتووە "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به رادهستكردنەوەی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش به حكوومه‌تی به‌غدا كردووه، هه‌موو ئاسانكاریهكیشی بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكوومه‌تی فیدراڵ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به بێ هه‌ڵه ئه‌نجام بدرێت".
چەكدارە بە دیل گیراوەكانی داعش بە قۆناخ رادەستی بەغدا دەكرێنەوە، كە هەر قۆناخێك 55 چه‌كدار لەخۆ دەگرێت.
bas news-
