وەزارەتی تەندروستی: لە ئایندەیەکی نزیک نه‌خۆشخانه‌ى چاره‌سه‌رى به‌ركه‌وتووانى كیمیاباران دەکرێتەوە
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى چاره‌سه‌رى به‌ركه‌وتووانى كیمیاباران له ته‌واو بووندایه و نزیكه‌ى 300 دهرچووشى بۆ دامه‌زراوه.
خاڵس قادر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاند: ”نه‌خۆشخانه‌ى چاره‌سه‌رى بهركهتوانى چه‌كى كیمیایى كه له پارێزگاى هه‌ڵبجه دروست كراوه، لەئێستا كاره‌كانى له قۆناغى كۆتاییدان و ته‌واوى ئامێر‌و ده‌رمان و پێویستیه‌كانى بۆ دابین كراوه“.
هگوتهبێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ئەوەشی خستە روو: ”284 ده‌رچووى كۆلێژه پزیشكییهكانیشمان بۆیان دامه‌زراندوه و نووسراوى كارگێرى دامه‌زراندنیشیان بۆ ده‌رچووه“.
ئاشكراشى كرد، كه بڕیاره له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا نه‌خۆشخانه‌كه بكرێته‌وه كه بێ به‌رانبه‌ر چاره‌سه‌ر پێشكه‌ش به ته‌واوى برینداران و به‌ركه‌وتوانى چه‌كى كیمیایى له ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان بکات و پێویست ناكات بۆ چاره‌سه‌ر سه‌ردانى ده‌ره‌وه بكه‌ن.
bas news-
