له‌ماوه‌ى ساڵێكدا زیاتر له 60 كۆچبه‌رى هه‌رێمى كوردستان گیانى له‌ده‌ست داوه
سه‌رپه‌رشتیارى فدراسیۆنى په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە له‌ماوه‌ى ساڵێكدا زیاتر له 60 كۆچبه‌رى هه‌رێمى كوردستان كه ڕوویان له وڵاتانى ده‌ره‌وه كردووه گیانیان له‌ده‌ست داوه و ته‌رمى زۆربه‌یان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئارى جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیارى فدراسیۆنى په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاند: ”له‌ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا تێكڕاى ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه ڕوویان له وڵاتانى ده‌ره‌وه كردوه‌و له‌ناو ده‌ریا خنكاون، 61 كه‌س بووه، كه له‌و ڕێژه‌یه ته‌نها ته‌رمى 31 كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه‌و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه هه‌رێمى كوردستان“.
سه‌رپه‌رشتیارى فدراسیۆنى په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە بۆ دۆزینه‌وه‌ى و گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌رمى ئه‌وانى دیكه، هه‌وڵه‌كانمان خستوه‌ته‌گه‌ڕ و پشكنینى DNA یان له كه‌سوكاریان وه‌رگرتووه.
ئاشكراشى كرد، كه هاوكات له‌ماوه‌ى بڕیارى چه‌ند وڵاتێكى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بۆ دیپۆتكردنهوهى په‌نابه‌ران، له‌ماوه‌ى دوو مانگى ڕابردوودا ٢٥ په‌نابه‌ری هه‌رێمی كوردستانیان دیپۆرت كردووه‌ته‌وه.
bas news-
