قوتابیانی سنە دژی چەند قسەیەکی سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی دەوەستنەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەلە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لە سنە گەیشتووە، ئەمڕۆ شەممە 2018/3/10 لە کۆڕێکدا لە زانکۆی کوردستان لە سنە، کە تێیدا "سەعدوڵا مەسعوودیان" سەرکونسوولی ئێران لە سلێمانی قسەی کردووە، لەدژی پێگەی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە، خوێندکارانی کوردی بەشداری کۆڕەکە بە نیشانەی ناڕەزایی بەو قسانە بە تێکڕا هۆڵەکەیان جێ هێشتووە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە گوتەکانی ئەو بەرپرسە ئێران لەدژی هەرێمی کوردستان بووە و وای نیشان داوە کە هەرێمی کوردستان هیچ پێگەیەکی نییە و دوای ڕیفراندۆم لاواز بووە، ئەم قسانەش کاردانەوەی خوێندکارانی لێ کەوتووەتەوە و هەروەک لە وێنەکەشدا دەردەکەوێت جگەلە چەند مەلایەک کەس لەناو هۆڵەکە نەماوە.
bas news-
