.دواى داگیركردنى كه‌ركووك به‌م شێوه‌یه نه‌وتى پارێزگاكه ده‌دزرێت
چالاكوانانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كه‌ركووك، چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا دزینی نه‌وتى پارێزگاكه به بۆرى تایبه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، كه پۆلیس ده‌ستى به‌سه‌ر تانكه‌رێك له‌نزیك شوێنى بۆرییه‌كه، گرتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تانكه‌رێك له جۆرى مارسیدس له‌نزیك شوێنى دزینى نه‌وتى خاو له كه‌ركووك، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
وه‌ك ڕوونكراوه‌ته‌وه، تۆڕێكى بۆرى بۆ دزینى نه‌وتى خاوى پارێزگاكه له نزیك ڕێگاى كه‌ركووك- تكریت له‌باشوورى خۆرئاواى شارى كه‌ركووك، دروست كراوه و له‌ڕێگه‌یه‌وه نه‌وت دزراوه.
بۆرییه‌كه له‌ژێر زه‌وییه‌وه براوه و مزهخهیهكیش به تۆڕه سه‌ره‌كییه‌كه‌وه به‌ستراوه و له‌وێوه نه‌وته خاوه‌كه ده‌ركراوه.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
bas news-
