هه‌ده‌په‌: 11 هه‌زار ئه‌نداممان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون

هه‌ده‌په‌: 11 هه‌زار ئه‌نداممان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون
سه‌نته‌ری ناوه‌ندی زانیارییه‌كانی هه‌ده‌په‌، له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كرد له‌ ماوه‌ی 3 ساڵدا، له‌ ته‌واوی توركیا 11 هه‌زار و 631 ئه‌ندامیان له‌لایه‌ن پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.


به‌ گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ی سه‌نته‌ری ناوه‌ندی زانیارییه‌كانی هه‌ده‌په‌، له‌و رێژه‌یه‌دا 3 هه‌زار و 382 ئه‌ندامیان زیندانی كراون و تۆمه‌تی تیرۆریستیان دراوه‌ته‌ پاڵ.


به‌ گوێره‌ی داواكاری گشتی كۆماری توركیاش بێت، هه‌ده‌په‌ خاوه‌نی 37 هه‌زار و 551 ئه‌ندامه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ گوێره‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ بێت، له‌ هه‌ر 3 ئه‌ندامێكی هه‌ده‌په‌، یه‌ك ئه‌ندامیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.


جگه‌ له‌وه‌ش هه‌ردوو هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ) ده‌ستگیر كراون و 9 ئه‌ندام په‌رله‌مانی تریشیان به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ زیندانن و 9 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌ش، ئه‌ندام په‌رله‌مانیان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه‌.
bas news-
Top