بەڕێوەبەری شوێنەواری راپەڕین: له هه‌رێمى كوردستان دیاریكردنى ته‌مه‌نى شوێنه‌وار زانستى نییه
به‌رزان بایز، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى ڕاپه‌ڕین ڕايگه‌یاند: ”له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانى جیهان كاتێك له ئه‌نجامى كنه‌و پشكینینى ناوچه‌یه‌كى شوێنه‌وارى پاشماوه‌و پارچهشوێنهوار ده‌دۆزرێنه‌وه، له ڕێگه‌ى تاقیگه‌و ئامێرى پێشكه‌وتووه‌وه، كات و سه‌رده‌م و ته‌مه‌ن و شێوه‌ى ژیانى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ى له‌ناوچه‌كه ژیاوه، دیارى ده‌كرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا له هه‌رێمى كوردستان ئه‌و ئامێر‌و تاقیگانه نین“.
بەڕێوەبەری شوێنەواری راپەڕین، ئەوەشی خستە روو، کە ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌راوردكردنی پارچه شوێنه‌واره دۆزراوهكانه به چه‌ند وێنه‌یه‌كی كتێبێكى تایبه‌ت به شوێنه‌وار و ئه‌وانه‌شى كه وێنه‌یان له كتێبه‌كه نییه، به ناچارى ده‌بێت له ڕێى كۆمپانیا شوێنهوارییهكانهوه ڕه‌وانه‌ی وڵاتانى ده‌روه‌ى بكه‌ن، به‌وه‌ش كاتێكى زۆری پێده‌چێت تا بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه و كاتهكهییان بۆ ده‌ستنیشان ده‌رێت.
بەرزان بایز، ئاشكراشى كرد كه تا ئێستا كۆنترین ناوچه‌ی شوێنه‌واری كه له سنووره‌كه‌ی ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین دۆزرابێته‌وه، ئه‌شكه‌وتی بێتكاره له گوندی (بێردی) ى سنوورى شارى ڕانیه، كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 12 هه‌زار ساڵی پێش زاین.
باسنيوز
