وێستگه‌ى كارۆئاوى دوكان نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه
سه‌لام ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى وێستگه‌ى كارۆئاوى دوكان، ڕايگه‌یاند: ”وێستگه‌ى كارۆئاوى به‌نداوى دوكان له پێنج یه‌كه پێكهاتووه كه هه‌ر وێستگه‌یه‌ك تواناى به‌رهه‌مهێنانى 80 مێگاوات كاره‌باى هه‌یه، به‌و پێیه وێستگه‌كه 400 مێگاوات به‌رهه‌م ده‌هێنێت“.
به‌ڕێوه‌به‌رى وێستگه‌ى كارۆئاوى دوكان، ئەوەشی خستە روو، کە ماوه‌یه‌كه دوو یه‌كه‌ى ئه‌و وێستگه‌یه له‌كاركه‌وتووه، له‌لایه‌كى دیش به‌هۆى كۆنییانهوه تواناى به‌رهه‌مهێنانى وێستگه‌كه دابه‌زیووه بۆ ده‌وروبه‌رى 200 مێگاوات.
ئاشكراشى كرد، كه به‌مه‌به‌ستى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى دوو یه‌كه لهكاركهوتووهكهو به‌رزكردنه‌وه‌ى توانستى به‌رهه‌مهێنانى سێ یه‌كه‌كه‌ى دى، وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى عێراق به‌نیازه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بانكى نێوده‌وڵه‌تى بكات و بودجه‌ى بۆ دابین بكات، دەشڵێت: ”نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و وێستگه‌یه هاوكارێكى باشى كاره‌باى نیشتمانى ده‌بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕه‌یه‌ى كه ڕۆژانه ده‌یداته هاووڵاتییان“.
باسنيوز
