پڕۆژه‌یه‌ك بۆ هاوكاریكردنى په‌نابه‌ره گه‌ڕاوه‌كان ئاماده ده‌كرێت
شاكر یاسین، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆچ و كۆچبه‌ران له وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ڕايگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكى بیانى و وه‌ك هاوكارییه‌ك، پڕۆژه‌یه‌كمان هه‌یه بۆ پێدانى هه‌زار یۆرۆ به‌هه‌ر په‌نابه‌رێكى گه‌ڕاوه له‌وڵاتى ئه‌ڵمانیاوه بۆ هه‌رێمى كوردستان، كه له قۆناغى یه‌كه‌مدا هاوكاری 500 په‌نابه‌رى گه‌ڕاوه ده‌كه‌ین“.
ئەو بەڕێوەبەرەی وەزارەتی ناوخۆ، ئەوەشی خستە ڕوو، کە له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕێكخراوێكى دى ڕێككه‌وتوون كه هاوكارى په‌نابه‌رى گه‌ڕاوه له وڵاتانى دیكه‌ش بكه‌ن، وه‌ك خه‌رجكردنى كرێى گه‌ڕانه‌وه‌یان به فڕۆكه‌و كردنه‌وه‌ى خولى شاره‌زاكردن و دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆیان.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "به‌نیازی فراوانكردنى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌و زیادكردنى هاوكاریه‌كانین بۆ په‌نابه‌ره گه‌ڕاوه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌وڵه‌تێكى ئه‌ندام له یه‌كێتیى ئه‌وروپا هه‌وڵه‌كانمان خستووته‌گه‌ڕ".
باسنيوز
