هه‌رێمى كوردستان داواى پارچه شوێنه‌وارییه دزراوه‌كانى ده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه چه‌ندین پارچه شوێنه‌وارییان به نایاسایى بردراوه‌ته وڵاتانى ده‌ره‌وه و بۆ دهستكهوتنهوه و گه‌ڕانه‌وه‌یان،هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته گه‌ڕ.
مه‌لا ئاوات، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شوێنه‌واری هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "به‌هۆى بارودۆخى نائارامى هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌ت له شه‌ڕى نێوان عێراق و ئێران و ڕاپه‌ڕینی ساڵى 1991 ى گه‌لى كوردستان،چه‌ندین پارچه شوێنه‌وارى گرنگى وڵاته‌كه‌مان دزراوه و ئێستا له مۆزه‌خانه‌كانى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر و جیهانن".
گوتیشی: "له ڕاپه‌ڕینی1991دا ، چه‌ندین پارچه شوێنه‌وارى سنوورى پارێزگاى دهۆك به‌مه‌به‌ستى پاراستن بردرانه مووسڵ،به‌ڵام دواتر بردرانه مۆزه‌خانه‌ى به‌غدا و دواى چه‌ندین جار داواكاریمان، به‌داخه‌وه بۆیان نهگهڕاندوینهتهوه".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وار ئاشكراشى كرد له شه‌ڕى نێوان عێراق – ئێران له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو،ئێران شوێنه‌وارێكى گرنگى له ناوچه‌ی " كێلهشینى" سنوورى سۆران و باڵه‌كایه‌تى بردووه و ئێستا له مۆزه‌خانه‌ى ورمێیه،داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌ویشمان كردووه به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد كه بڕیاره له مانگى داهاتوودا شاندێكی پۆلیسى ئیتاڵیا به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى خولى شاره‌زاكردن بۆ ژماره‌یه‌ك پۆلیس و ئاسایش و شوێنه‌وارناس،سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له چۆنێتى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و شوێنه‌وارانه به ڕێگه‌ى یاسایى و نێوده‌وڵه‌تى زانیاری‌یان پێبده‌ن.
bas news-
