نێچیرڤان بارزانی و سیلیمان، پڕۆسەی ئاوەدانكرنەوە و بووژانەوەی ئابوورییان تاوتوو كرد

نێچیرڤان بارزانی و سیلیمان، پڕۆسەی ئاوەدانكرنەوە و بووژانەوەی ئابوورییان تاوتوو كرد
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی ئەمەریكا، لە دیدارێكدا باسیان لەو هۆكارانە كرد كە دەبنە فاكتەری زیاتر چالاككردن و بەرەوپێشەوەبردنی بواری ئابووری لە عێراق بە گشتی و، ئاسانكاری بۆ پڕۆسەی ئاوەدانكرنەوە و ڕێگەخۆشكردن لە بەردەم كەرتی وەبەرهێنەر و كۆمپانیا بیانییەكان لە پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەدا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 7/3/2018، پێشوازی لە دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ئامادەی بەشێكی بوو، باس لە دواپەرەسەندنەكانی پڕۆسەی دیالۆگی هەولێر - بەغدا و پرسی هەڵبژاردنەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان و كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە كوێت و پلانی ئاوەندانكردنەوە و هاندانی كەرتی تایبەت بۆ بەشداریكردن لەم پڕۆسەیەدا، كرا.



لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، تیشك خرایە سەر ئەو هۆكارانەی دەبنە فاكتەری زیاتر چالاككردن و بەرەوپێشەوەبردنی بواری ئابووری لە عێراق بە گشتی و ئاسانكاری بۆ پڕۆسەی ئاوەدانكرنەوە- و ڕێگەخۆشكردن لە بەردەم كەرتی وەبەرهێنەر و كۆمپانیا بیانییەكان لە پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەدا.

تاوتووكردنی چەند بابەتێكی پەیوەست بە ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستان‌ و قۆناغی دوای داعش، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
kdp
Top