ڕانیە.. گەنجێک لە ئاودا خنکا
پۆلیسی ڕاپەڕین، ئاماژ بەوە دەدات، کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٧\٣\٢٠١٨، گەنجێک لە سنووری شارەدێی حاجیاوای سنووری ڕانیە لە ئاودا خنکا.
شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕاگەیاند: ”ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٠٠ ی دوای نیوەڕۆ تەرمی گەنجێکیان هێنایە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە بەناوی ( ڕ.ع.خ ) تەمەن ١٧ ساڵ لە ڕەگەزی نێر، کە قوتابی بووە و دانیشتوی شارەدیی حاجیاوا بوو، لە ئاودا خنکابوو.
گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئەوەشی خستە روو، کە گەنجەکە لەگەڵ هاوڕێکانی بەمەبەستی گەشتکردن چووەتە ئاوەکانی نزیک گوندەکانی پوکە و زنگزنگە و لەکاتی مەلەکردندا لە ئاودا خنکاوە.
ئاشکراشی کرد، کە ئیستا ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر و تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ پزیشکاری دادوەری ڕانیە، بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاری پزیشکیش.
BAS NEWS-
