دادگاى سلێمانى كه‌یسی مریه‌م هه‌ڵه‌بجه‌یی ١٩ی ئەم مانگە یه‌كلا ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٧\٣\٢٠١٨، به ئاماده‌بوونى دایك فارسه‌كه‌ی و پارێزه‌ره‌كه‌ى، له دادگاى سلێمانى دانیشتنێكى دیكه‌ى كەیسی مەریه‌م هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌ڕێوه‌چوو، دادگا یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى كه‌یسه‌كه‌ى بۆ ڕۆژى 19 ى ئه‌م مانگه دواخست.
ئه‌یاد كاكه‌یی، پارێزه‌رى خۆبه‌خشی مریه‌م هه‌ڵه‌بجه‌یی، ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ 7/3/2018، له دادگاى سلێمانى، دانیشتنێكى دیكه‌ى كه‌یسی مریه‌م هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا دادگا ژماره‌یه‌ك پرسیارى ئاڕاسته‌ى فاتیمه سه‌مه‌ربه‌خش كرد كه كاتى خۆى مریه‌مى له خانه‌ى بێسه‌رپه‌رشتان له تاران وه‌رگرتووه، پرسیاره‌كانیش ئه‌وه‌بوون كاتى خۆى مریه‌میان له‌كوێ وه‌رگرتووه و چۆن زانیویانه منداڵى ونبووى هه‌ڵه‌بجه‌یه و ته‌مه‌نى له‌وكاته‌دا چه‌ند بووه و ئایا ئاسه‌واری چه‌كى كیمیایی له‌سه‌ر جه‌سته‌ى بووه".
پارێزه‌رى خۆبه‌خشی مریه‌م هه‌ڵه‌بجه‌یی، ئەوەشی خستە روو، کە فاتیمه سه‌مه‌ر به‌خش له‌وه‌ڵامى دادگادا ڕوونیكردووه‌ته‌وه كه مه‌ریه‌میان له ته‌مه‌نى 3 ـ 4 مانگى له خانه‌ى بێسه‌رپه‌رشتان وه‌رگرتووه له شارى تاران، هه‌رله‌وێش پێیان گوتوون منداڵى كوردستانه و هى ئه‌و شاره‌یه كه كیمیاباران كراوه، ئاسه‌وارى چه‌كى كیمیاییش له‌سه‌ر جه‌سته‌ى بووه و به‌رده‌وام سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌یان پێكردووه به‌هۆى كاریگه‌ریی گازه‌كه له‌سه‌رى.
ئاشکراشی کرد، کە دادگا قه‌ناعه‌تى به وه‌ڵامه‌كانى دایكه فارسه‌كه‌ى مه‌ریه‌م هێنا و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كه‌ى بۆ ڕۆژى 19/3/2018 دواخست".
ئەیاد کاکەیی، پارێزەر، جه‌ختیشی كرده‌وه: "مه‌ریه‌م كچى ونبووى هه‌ڵه‌بجه‌یه و (هاوناز) نییه".
BAS NEWS-
