سێ په‌رله‌مانتاری دیكەی هه‌ده‌په ده‌ستگیر دەكرێن
داواكاری گشتیی ئه‌نكه‌را، دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ 3 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په كردووه‌ته‌وه، تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی داونه‌ته پاڵ كه له سه‌روبه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا دژی عه‌فرین، له سۆسیال میدیادا پروپاگنده‌یان بۆ یه‌په‌گه كردووه، بۆیە چاوەڕێ دەكرێ ئەوانیش دەستگیر بكرێن.
ئاده‌م گاوه‌ری، به‌دیعه ئۆزگۆكچه و له‌زگین بۆتان كه هه‌رسێكیان ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌ن، له لایه‌ن داواكاری گشتیی ئه‌نكه‌راوه دۆسیه‌یه‌كیان بۆ كراوه‌ته‌وه و داوا ده‌كرێت سزا بدرێن.
داواكاری گشتیی ئه‌نكه‌را، له دۆسیه‌كه‌دا ئاماژه‌ی داوه ئه‌و 3 ئه‌ندام په‌رله‌مانه له سۆسیال میدیا پروپاگنده‌یان بۆ یه‌په‌گه كردووه دژی توركیا، بۆیه پێویسته سزا بدرێت.
ئه‌مڕۆش چوارشه‌ممه داواكاری گشتیی ئه‌نكه‌را، دۆسیه‌ی تایبه‌تی ئه‌و 3 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی داد كردووه، به‌ڵام جارێ له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه هیچ زانیارییه‌ك ئاشكرا نه‌كراوه.
BAS NEWS-
