قەڵادزێ.. زیاتر لە 266 هەزار دەنکە حەپی قەدەغە کراو لە ناو بران

 قەڵادزێ.. زیاتر لە 266 هەزار دەنکە حەپی قەدەغە کراو لە ناو بران


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، ئاماژە بەوە دەدات کە چەندین حەپی قەدەغەکراو لە قەڵادزێ لەناو بران.



ئەمڕۆ چوارشەممە 7\3\2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رای گەیاندووە، کە 266 هەزار و 700 دەنکە حەپ، لەلایەن لێژنەكانی چاودێری تەندروستی، ئاسایش و قایمقامیەتەوە دەستیان بەسەردا گیرابوو، لەناوبران.



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە 26 هەزار و 700 دەنکە حەپ لە جۆری ئەکتی مۆکس بووە، هەروەها 240 هەزار حەپی ترامادۆڵ بووە هەروەها شەش کیلۆیان حەپی فەل بووە.



ئاشکراشی کردووە، کە دەستیان بەسەر سێ ئامێری حەپ فەلکردن گرتووە.
BAS NEWS-
Top