شێروان حەیدەری: پێوەندیی هەولێر و بەغدا بە دەستوورەوە بەندە
شیروان حه‌یدەری، وه‌زیری پێشووی دادی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كێشه‌ی سه‌ره‌كیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ئه‌وه‌یه کە به‌غدا نایه‌وێ ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بكرێت، ڕۆحی ده‌ستووریش جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ـە، كه بڕیار بوو تا 31/12/2007 جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام عێراق ئاماده نه‌بوو یه‌ك بڕگه‌ی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكات، ئه‌مه له كاتێكدایه له‌و كاته‌وه تا ئێستا سێ حكوومه‌ت له عێراق پێك هێنراون و هیچیان پابه‌ندی ده‌ستوور نه‌بوونه."
وه‌زیری پێشووی داد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "من پێم وایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا نیه‌تی جێبه‌جێكردنی ده‌ستووریان نه‌بوو، ئێستا ده‌یانه‌وێ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێ، هه‌رێم ناحه‌قی نییه هه‌رچییه‌ك بكات به‌رامبه‌ر عێراق، چونكه عێراق خۆی دزیوه له ده‌ستوور."
بڕیار بوو ده‌ستووری عێراق ببێته دادوه‌ر بۆ چاره‌كردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، به‌ڵام به‌غدا ئاماده نه‌بوو ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات و كێشه‌كانیش به هۆی چاره‌سه‌رنه‌كردنیانه‌وه ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و زیاتر و ئاڵۆزبوونی زیاتر سه‌ریان كێشا.
شیروان حه‌یده‌ر گوتی: "بو كورد و عێراقیش هه‌مووی ده‌ستوور گرینگه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ كورد زیاتر گرنگیی هه‌بێت مادده‌ی 140ـە، چونكه په‌یوه‌ندیی به خاك و سنووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه هەیە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا په‌یوه‌سته به‌وه‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراوه، هه‌ركاتێك ده‌ستوور جێبه‌جێ كرا، ئه‌وه بێگومان هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نامێنێته‌وه له نێوان هه‌ردوولادا."
kdp-
