ئەبووبەکر کاروانی: ئەگەر دەرفەتی ژیان لەگەڵ بەغدا نەهێڵن، هەرێم ڕیفراندۆم نوێ دەکاتەوە
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق چاره بكات، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق تاوه‌كو ئێستا ئاماده نییه كێشه‌كان چاره بكات و به‌رده‌وام به‌ڵێن ده‌دات و هه‌نگاوی كرداریی نه‌ناوه.
چاودێری سیاسی، ئه‌بووبه‌كر كاروانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان وه‌كو كورد بیر بكه‌نه‌وه و یه‌ك دیدی هاوبه‌شیان هه‌بێت و، هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات یه‌ك تێگه‌یشتنیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئارادایه و پێناسه‌یان بۆ به‌غداش هاوبه‌ش بێت، ئینجا کورد بژارده‌كانی خۆی بخاته سه‌رمێزی گفتوگۆیه‌كی كوردانه له نێوخۆی كوردستان و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان دیاری بكرێت و كورد چ بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌ستدایه، به‌ده‌ر له‌وه هه‌ر بڕیارێك بدرێت له بەرژەوهندیی كورد نییه و ئه‌وه ڕوون بكرێته‌وه، ده‌توانین له‌گه‌ڵ عێراق بمێنینه‌وه، یان ده‌رفه‌تی جیابوونه‌وه‌مان هه‌یه و ڕیفراندۆم كارا بكرێته‌وه."
ئه‌بووبه‌كر كاروانی گوتی: "بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌غدا پێویسته به پێی ده‌ستوور بێت و ئه‌گه‌ر به‌غداش ده‌ستی ده‌ستی كرد، ئه‌وكات ئێمه په‌رله‌مان و داموده‌زگا و حزبی سیاسیمان هه‌یه، كۆ ببنه‌وه و پێش ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆستانمان كۆ ببنه‌وه و دواتریش بڕیارێك بده‌ن له باره‌ی دۆخهكەوە."
كاروانی ڕوونیشی كرده‌وه: "ڕۆژێك دێت به‌غدا وه‌ڵاممان ناداته‌وه و كێشه‌كان چاره نابن، ئه‌وكات ڕه‌نگه ئاڵوگۆڕ له ناوچه‌كه ڕوو بدات، ئه‌وكات كه ده‌رفه‌تی ژیان له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌هێڵن، هه‌رێمی كوردستان ڕیفراندۆم كارا ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و ڕیفراندۆمه به‌رده‌وام وه‌كو وه‌ره‌قه‌یه‌ك و بژارده‌یه‌كی گرینگ ده‌بێت بۆ گه‌لی كورد، بۆیه له‌و ڕێگه‌یه‌وه جیا ده‌بینه‌وه له عێراق. "
کاروانی باسی له‌وه‌ش كرد: "تا ئێستا به‌غدا جیددی نییه له چاره‌كردنی كیشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان. به‌شێكی پێی وایه كه په‌یوه‌سته بە هه‌ڵبژاردنی عێراقه‌وه، به‌ڵام به‌شێكی په‌یوه‌ندی به تێراوانینی نوخبه‌ی سیاسیی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئه‌و بێمتمانه‌ییه‌ی له نێوان هه‌ردوو لا دروست بووه."
kdp-
