پۆلیسی ڕاپەڕین لێدوانێک لەبارەی تیرۆرکردنی فەرماندەیەکی حدک بڵاو دەکاتەوە
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ ئاگادار كراینەوە كە تەرمی هاووڵاتییەكی ڕەگەز نێر لە (گۆڕستانی زین)ی گوندی هەرتەلی سەر بە شارەدێی سەروچاوەی سنووری شاری ڕانیە دۆزراوەتەوە، كە ئاسەواری 20 فیشەكی كلاشینكۆف بە جەستەیەوە دیارە".
گوتیشی، هاووڵاتییەكە ناوی (ق،ع) و تەمەنی 50 ساڵە و خەڵكی ڕۆزهەڵاتی كوردستانە و لە ریزەكانی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدک) لە سنووری كۆیە دەوامی كردووە و ئێستا بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كوشتنی، تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری ڕانیە كراوە.
ئاشكراشی كرد كە ئێستا بەدواداچونیان لە ڕوداوەكە دەستی پێكردوە و كەسیش بەو هۆیەوە دەستگیر نەكراوە.
باسنيوز
