تورکیا داوای رێگرتن لە چوونی هاوکاریی بۆ عەفرین دەکات

 تورکیا داوای رێگرتن لە چوونی هاوکاریی بۆ عەفرین دەکات
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی داوای رێگریکردن لە چوونی هاوکاریی سەربازی بۆ شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە عەفرین، دەکات.

رۆژی چوارشەممە 7/3/2018، ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاندووە، ”پێویستە“ ئەمریکا رێگریی لە چوونی شەڕڤانانی یەپەگە لە شاری منبجەوە بۆ عەفرین بکات.

ئەو شەڕڤانانەی یەپەگە لە منبجەوە بۆ هاوکاریی شەڕڤانەکانیان دەچنە شاری عەفرین و رووبەڕووی هێرشی سوپای تورکیا دەبنەوە.

لە رۆژی 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرشیان کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.













باسنيوز
Top