فەرماندەیەکی دیاری حدک تیرۆر کرا

 فەرماندەیەکی دیاری حدک تیرۆر کرا
لە کاتی گەڕانەوەیدا، فەرماندەی هەڵگوردی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە سێ رێیانی چوارقوڕنە-سەروچاوە لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دەدرێتە بەر دەسڕێژی گولـلە و دەستبەجێ گیان لە دەست دەدات.

دوێنێ سێ شەممە، بەرپرسان و فەرماندە سەربازییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە مەبستی مەراسیمی کردنەوەی فێرگەیەک لە چیای هەڵگورد بۆ پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە، سەدانی چیای هەڵگورد دەکەن، سەرچاوەیەکی تایبەتیش بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، قادر قادری فەرماندەی هەڵگوردی حیزبی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتی گەڕانەوەیدا لە سێڕێیانی چوارقوڕنە-سەروچاوە لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و تیرۆر کرا.

وەک سەرچاوەکە گوتی، لەو گەڕاوەیەیدا تەنیا بووە و ٢٢ گولـلە بە جەستەیە و، لە ئێستایشدا بەرپرسانی ئەو حیزبە چوونەتە شوێنی رووداوەکە، بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی فەرماندەکەیان بۆ شارۆچکەی کۆیە.

گوتیشی، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن و دواتر زانیاریی پیویست لەوبارەوە دەخەنە ڕوو.










KDP
Top