ئەمریكا زەمینەی گفتوگۆی لەنێوان ھەولێر و بەغدا رەخساندووە

ئەمریكا زەمینەی گفتوگۆی لەنێوان ھەولێر و بەغدا رەخساندووە
لەبارەی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا و پەسندكردنی بودجەی عێراق. ھێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی لۆری ملڕۆی، پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند، پێویستە ھەولێر و بەغدا بەیەكەوە كار بكەن و بە گفتوگۆ كێشەكانیان یەكلایی بكەنەوە. جەختیكردەوە، ئەمریكا زەمینەی دانووستانی لەنێوان ھەولێر و بەغدا رەخساندووە و پێویستیە رێكبكەون.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا گوتی: "ھەندێك لەو كارانەی گرنگی پێدەدەین، ئەوەیە كوردستان و بەغدا پێویستە بە یەكەوە كاربكەن، زۆر لایەن ھەیە باسمان كردووە، كە دەبێت لەسەری رێكبكەون، كەچی تائێستا لەسەری رێك نەكەوتوون. تۆ باستكردووە و ھاوڕێیانیش لە بەغدا ئەوە دەزانن، پەیوەندییەكی باشمان ھەیە لەگەڵ كورد و عێراقییەكانیش، ھانیان دەدەین كێشەكانیان چارەسەر بكەن. لەبارەی بودجە پێمان وایە ئەمە كێشەیەكی نێوخۆییە و ھەوڵێكی وای بۆ نادەین، بەڵام پاڵپشتی حكوومەتی عێراق و كورد دەكەین، بۆ ئەوەی ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن".

ھێزەر ناوێرت راشیگەیاند: "پێمان وایە كورد و بەغدا ھەردووكیان پێویستە كاری زیاتر ئەنجامبدەن و گفتووگۆی زیاتر بكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە. بە دڵنیاییەوە باسمان ئێمە ھەلومەرجمان رەخساندووە بۆ ئەو گفتووگۆیە".




K24
Top