یەپەگە بەهۆی لەشكركێشی توركیاوە بەرەكانی شەڕی داعشی چۆڵ كردووە
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاشكراى دەکات، كه به‌هۆى بایكۆتكردنى خوێندن له سنوورى سلێمانى و هه‌ڵبجه، ئه‌گه‌ری ئەوە هه‌یه تاقیكردنه‌وه‌ى پۆله ناكۆتاییه‌كان دوابخرێت.
كه‌ریم له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌زموونه‌كان، له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، ڕاگه‌یاند: ”پێشووتر ڕامان گه‌یاندبوو كه 28/4/2018 تاقیكردنه‌وه‌ى پۆله ناكۆتاییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام به‌هۆى به‌رده‌وامى بایكۆتكردنى ناوه‌نده‌كانى خوێندنى سنوورى پارێزگاى سلێمانى، هه‌ڵبجه، ئیداره‌ى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، له‌ئێستا نیه‌تێك هه‌یه كه واده‌كه دوابخه‌ین“.
به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌زموونه‌كان، ئەوەشی روون کردەوە، کە بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌و هه‌فته‌یه‌دا بڕیارى كۆتایى ده‌ده‌ن و كاتى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كان دیار ده‌كەن، هاوکات ئه‌وه‌ش یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه كه ئایا كاتەکەی له هه‌موو كوردستان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت یان هه‌ر له‌ناوچه باكۆتكراوه‌كان دوا ده‌خرێت.
bas news-
