دزینی نه‌وتی كه‌ركووك له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبی و گرووپی خیانه‌تكاری 16ى ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وامه
له‌م باره‌یه‌وه، ئیسلام حوسێن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق،ڕایگه‌یاند: "به‌پێی زانیارییه‌كانم، حكوومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت له ڕێگای بۆرییه‌وه نه‌وتى كه‌ركووك هه‌نارده‌ى توركیا بكات، بۆ ئه‌وه‌ى له‌و رێگایه‌وه نه‌وت بنێرێته بازاڕه‌كانى ده‌ره‌وه و ئێستا سه‌رقاڵی دروستكردنى بۆڕییه‌كه، كه له رێگاى مووسڵه‌وه ده‌یه‌وێت نه‌وتى كه‌ركووك بنێرێت بۆ توركیا، هه‌موو هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى عێراق بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و نه‌وته له رێگاى بۆڕیی هه‌رێمى كوردستانه‌وه نه‌نێرێت بۆ ده‌ره‌وه و ئێستا به شه‌و و به رۆژ كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنى ئه‌و بۆڕییه كه له سنوورى كه‌ركووكه‌وه ده‌ست پێده‌كات، به‌ره‌و مووسڵ، تا ده‌گاته توركیا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، روونى كرده‌وه، ئه‌و پیلانگێڕیهى كه له‌سه‌ر كورد كرا له كه‌ركووك بۆ دزینی نه‌وتى كه‌ركووك بوو بۆ ئێران، ئه‌و پیلانه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه نه‌وتى كه‌ركووك له رێگاى بۆڕیی هه‌رێمى كوردستانه‌وه نه‌نێردرێته ده‌ره‌وه و ئه‌و گرووپه خیانهتكارانهى ناو یه‌كێتیش كه به رێككه‌وتن كه‌ركووكیان ڕاده‌ستى حه‌شدى شه‌عبی كرد، نه‌یانه‌ویست هه‌رێمى كوردستان ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى كه له كه‌ركووكه‌وه ده‌یاننارد بۆ توركیا به‌رده‌وام بێت، كه پاشان داهاته‌كه‌ى ده‌كرایه مووچه و دابه‌ش ده‌كرا و ئه‌وان پێیان وابوو ئیمتیازاتى ئه‌و نه‌وته زیاتر بۆ پارتى ده‌چێت، بۆیه ئه‌و خیانه‌ته‌یان كرد له خه‌ڵكى خۆیان و له كه‌ركووك و له حزبه‌كه‌شیان و هه‌ر بۆ ئه‌وه بوو كه ئه‌و نه‌وته به رێگاى ته‌نكه‌ره‌وه بنێرن بۆ ئێران، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك پاره و ده‌ستكه‌وتی مادییان ده‌ست بكه‌وێت و تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش سه‌ركه‌وتوو بوونه له پیلانه‌كه‌یان.
له لایه‌كى تریشه‌وه، ئیسلام حوسێن، ڕاشیگه‌یاند: "له بودجه‌ى عێراق كه ئێستا به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له 12%دا دیاری كراوه، ئه‌ویش به مه‌رج ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌نێرێته هه‌رێمى كوردستان، مه‌رجه‌كانیشی بریتین له‌وه‌ى داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ به‌غدا و ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆخهكانهكان له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تى عێراقدا بێت و بێ گومان مه‌رجى دیكه‌ش ده‌سه‌پێنرێت، ئه‌و كاته ئه‌و بڕه بودجه‌یه ده‌نێرێت، به‌داخه‌وه سه‌رۆك كۆمارى عێراق كه كورده ئاگاى له‌ده‌ره‌وه‌ى كۆشكه‌كه‌ى خۆی نییه، خه‌ریكى وه‌رگرتنى ئیمیازاتى خۆیه‌تى و خزم و كه‌سوكاری خۆی له دهرهوبهری خۆی كۆكردووه‌ته‌وه و به راوێژكار و خه‌بیر دایمه‌زراندوون و بودجه‌یه‌كى خه‌یاڵییش له‌به‌ر دهستییەتى و نایه‌وێت له خۆی تێك بدات، له‌لایه‌كى تریشه‌وه سه‌رۆك كۆمار زۆر رێگا لهبهردهستییەتى ده‌توانێت به‌كاری بهێنێت، به نموونه ده‌توانێت به حكوومه‌تى عێراق بڵێت مادام ئێوه ده‌تانه‌وێت خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان برسی بكه‌ن، ئه‌وا منیش ده‌ستم له كار كێشایه‌وه و په‌یوه‌ندیی به سه‌ركردایه‌تیى سیاسیی كوردستان بكات و زۆر هه‌نگاوى تر هه‌یه بینات كه نایاننێت“.
له به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرا كراوه كه جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتى عێراق، له میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكى كۆمپانیای رۆزنه‌فتی رووسی ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ده‌رگاكانی وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق كراوه‌ن به ڕووى كۆمپانیاكانی نه‌وتی جیهانی بۆ به‌شداریكردن و هاوئاهه‌نگی بۆ په‌ره‌پێدانى نه‌وتی عێراق و بۆ ئاماده‌كاریی ڕاكێشانی بۆڕیی نه‌وت و دروستكردنى پاڵاوگه و په‌ره‌پێدانى غاز.
له‌و دیداره‌دا لعێبی، ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، ده‌یه‌وێت په‌ره‌پێدانى زیاتر له بوارى نه‌وتدا بكات و ده‌شڵێت: "وه‌زاره‌تى نه‌وتی عێراق ئاماده‌یه بۆ بردنی نه‌وتی كه‌ركووك، به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و له ڕێگای ڕاكێشانی بۆڕیی بۆ به‌نده‌رى جیهانی توركیا نه‌وت هه‌نارده بكات.
پێش داگیركردنى كه‌ركووك له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، نه‌وتی كه‌ركووك به‌شێكى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرا و به‌شێكی تریشی له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ى توركیا ده‌كرا، له‌به‌رامبه‌ردا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مانگانه 10 ملیار دۆلاری وه‌ك بودجه‌ى پترۆ دۆلاری شاره‌كه‌ی ده‌نارد بۆ كه‌ركووك، به‌ڵام له‌دواى داگیركردنى كه‌ركووك ناردنى نه‌وت بۆ توركیا ڕاگیراوه.
پێشتر، جوان حه‌سه‌ن، ئه‌ندامى فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، بۆ (باس‌نیوز) ڕایگه‌یاندبوو: "وه‌ك ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، ئاگامان له چۆنییه‌تیی ناردنی نه‌وتی كه‌ركووك و ئه‌و بڕه‌ى كه ده‌نێردرێت بۆ ده‌ره‌وه نییه و ناشزانین چۆن ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام پێش رووداوه‌كانی 16ى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردوو، له‌به‌رامبه‌ر ناردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ده‌ره‌وه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مانگانه 10 ملیۆن دۆلاری ده‌نارد بۆ كه‌ركووك، وه‌ك بودجه‌ى پترۆ دۆلارى شاره‌كه، ئێستاش حكوومه‌تى عێراق نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ده‌ره‌وه ده‌نێرێت، به‌ڵام بودجه‌ى پترۆدۆلار بۆ شاره‌كه نانێرێت".
روونی كرده‌وه، نه‌وتی كه‌ركووك ده‌برێت به بێ ئه‌وه‌ى سوودى بۆ خه‌ڵكى كه‌ركووك هه‌بێت.
جوان حه‌سه‌ن، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "پێشتر كه پاره‌ى پترۆ دۆلار ده‌نێردرا بۆ كه‌ركووك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی باش له كه‌ركووك دروست ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ى باشى خزمه‌تگوزاریى هه‌یه له كه‌ركووك به هۆی بێ پاره‌ییه‌وه وه‌ستێنراون“.
ئاشكراى كرد، ئێمه‌ش وه‌ك هاووڵاتییانى ئاسایی ده‌بینین كه نه‌وتى شاره‌كه‌مان به تانكه‌ر ده‌برێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئیتر بڕی ناردنی و بۆ كوێ ده‌برێت نازانین.
پێشتر ئاشكرای كردبوو، كه له‌دواى داگیركردنى كه‌ركووك له‌لایه‌ن ملیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، ئێستا نه‌وتى كه‌ركووك له ڕێگاى تانكه‌ره‌وه ده‌نێردرێت بۆ ئێران و به‌شێك له داهاته‌كه‌یشی به گرووپی خیانه‌تكاری 16ى ئۆكتۆبه‌رى ناو یه‌كێتی ده‌درێت، كه به رێككه‌وتن كه‌ركووكیان ڕاده‌ستى حه‌شدى شه‌عبی كرد.
bas news-
