كۆنسوڵگەری ئەمریكا لە هەولێر ئاگەدارییەك لەبارەی ڤیزە بڵاودەكاتەوە

كۆنسوڵگەری ئەمریكا لە هەولێر ئاگەدارییەك لەبارەی ڤیزە بڵاودەكاتەوە
كۆنسوڵگەری گشتیی ئەمریكا لە هەولێر رایگەیاند سبەی چوارشەممە، کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ بە كاتی هەولێر، ڤیدیۆڵایڤێك بۆ هاووڵاتیان دەكاتەوە، لەبارەی چۆنیەتی پێدانی ڤیزە.


كۆنسوڵگەرییەكە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردەوە سبەی کۆنسوڵگەری گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، ڤیدیۆڵایڤێك لە هەژماری فەیسبووكەكە ساز دەکات، بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی هاووڵاتیان لەسەر ڤیزەی ئەمریكی.


بڕیارە سەن لی جێگری بەڕێوەبەری بەشی ڤیزە لە كۆنسوڵگەری گشتیی ئەمریكا لە ڤیدیۆڵایڤەكەدا وەڵامی پرسیارەكانی خوازیارانی ڤیزەی ئەمریكا بداتەوە.


لێرە كلیك بكە بۆ دیتنی هەژماری كۆنسوڵگەری ئەمریكا لە هەولێر
bas news-
Top